دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەرقاڵی پێداچوونەوەین بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە دوایین پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، و جەختی کردەوە کە لە ڕێگەی وڵاتی پاکستنەوە وەڵامی پێشنیازەکە دەدەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی 5ـی 2026، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە ئێستا سەرقاڵی پێداچوونەوەی دوایین پێشنیازی ئەمریکان بۆ وەستاندنی شەڕ، و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا، لە ڕێگەی پاکستنەوە وەڵامی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدەنەوە.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" و ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاویانکردەوە، کە ئێران و ئەمریکا لە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی یەک لاپەڕەیی نزیک بوونەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP