دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ پەیوەندی بە عەلی فالح ئەلزەیدییەوە دەکات و بانگهێشتی واشنتنی دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد، و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستە کرد، بۆ سەردانیکردنی واشنتن و کۆشکی سپی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی ٤ـی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، بڵاویکردەوە، عەلی فالح ئەلزەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێگەیشتووە. لەو پەیوەندییەدا، ترەمپ بەبۆنەی ڕاسپاردنی فەرمییەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، پیرۆزبایی لێکردووە، و داوای لێکردووە، دوای تەواوبوونی کارەکانی پێکهێنانی حکومەت، سەردانی واشنتن بکات.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن کردووە، و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا کردووەتەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو و سەرۆکی ئەمریکا، دووپاتیان کردەوە، کە کارکردنی پێکەوەیی و هاوکاریی دووقۆڵی بەردەوام دەبێت، بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP