هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی ئێران زۆر حەز دەکەن دانوستان بکەن بەڵام دەترسن گەلەکەیان یان ئەمریکا بیانکوژێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئازاری 2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتەیەکدا زانیاریی نوێی لەسەر دۆخی ناوخۆی ئێران ئاشکرا کرد.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خواستێکی زۆریان هەیە لەگەڵ واشنتن ڕێکبکەون بەڵام ناتوانن ئەو داواکارییە بە ئاشکرا بڵێن.
ترەمپ ڕوونی کردووەتەوە کە هۆکاری ئەو ترسەی سەرکردەکانی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێیان وایە گەلەکەیان دەیانکوژێت و هەروەها دەشتراسن کە ئەمریکا بیانکوژێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە قەیرانی پۆستی ڕێبەری باڵا لە ناوخۆی ئێراندا کردووە و زانیاریی سەرنجڕاکێشی خستووەتە ڕوو.
ناوبراو ئاشکرای کردووە کە هەرگیز وەک ئێستا نەبووە کەس نەوێرێت پۆستی سەرۆکی دەوڵەت وەربگرێت و هەمووان لەو پۆستە هەستیارە ڕادەکەن.
دۆناڵد ترەمپ بە تەنزەوە باسی لەوە کردووە کە بەردەوام گوێیان لێ دەبێت بەرپرسانی ئێران ئەو پۆستە ڕەت دەکەنەوە و نایانەوێت ببنە ڕێبەری باڵا.
لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا سەرۆکی ئەمریکا گاڵتەی بە دۆخەکە کردووە و وتوویەتی تەنانەت ئەگەر پێشنیازیشی بۆ بکەن ببێتە سەرکردەی باڵای داهاتوو ئەوا ئەویش ئەو پۆستەی ناوێت.