دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: تاران ڕازی بووە کە هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێستا واشنتۆن لەگەڵ "کەسانی دروست" لە ناو ئێراندا لە گفتوگۆدایە و تاران پەرۆشییەکی زۆری نیشان داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بە تایبەت لە پرسی چەکی ئەتۆمیدا کە تێیدا ڕازی بوون هەرگیز خاوەنی نەبن.

ترەمپ ئاشکرای کرد کە تیمێکی باڵای نزیک لە خۆی، کە پێکهاتوون لە (ویتکۆف، کوشنەر، مارکۆ ڕووبیۆ و جەی دی ڤانس)، بە شێوەیەکی چڕوپڕ کار لەسەر دۆسیەی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەن.

 ئاماژەی بەوەش دا کە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی سەرکردەکانی ئێران دیار نەماون، بەڵام ئەوان دەزانن لەگەڵ کێدا بدوێن بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامی کۆتایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP