دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

موجتەبا خامنەیی: دەبێت ئارامی لە دوژمنەکانمان زەوت بکرێت

هەرێم نیوز

موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بۆ مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشیی بۆ کوژرانی وەزیری ئیتلاعات دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاداری 2026 موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی فەرمیدا کە ئاراستەی مەسعوود پزیشکیانی کردووە باسی لە کوژرانی ئیسماعیل خەتیب کردووە.

لە پەیامەکەدا خامنەیی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدبوونی وەزیری ئیتلاعات ئاراستەی سەرۆککۆمار و ئەندامانی کابینەی حکومەت و خێزانی ئەو وەزیرە کردووە.

ڕێبەری باڵای ئێران ئیسماعیل خەتیبی بە وەزیرێکی زۆر کۆشەر و بریندارێکی دێرین و ونبووی جەنگەکان وەسف کردووە کە خزمەتێکی زۆری بە کۆماری ئیسلامی کردووە.
ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت شوێنی بەتاڵی ئەو وەزیرە بە هەوڵی دووقاتی بەرپرسان و کارمەندانی تری ئەو وەزارەتە هەستیارە پڕ بکرێتەوە.

موجتەبا خامنەیی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هۆشدارییەکی توندی داوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئاسایش لە هەموو دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی زەوت بکرێت.

هەروەها داوای کردووە کە لە بەرامبەر زەوتکردنی ئاسایشی دوژمناندا دەبێت سەقامگیری و ئارامیی تەواو بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان دابین بکرێت.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ڕێبەری باڵای ئێران لە خودا پاڕاوەتەوە کە تەمەنی سەرۆککۆمار و هاوکارەکانی درێژ بێت و پلە و پایەی وەزیرە کوژراوەکەش بەرز بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP