دواین هەواڵ

عێراق‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

سیستانی بێدەنگی شکاند و بە فەرمی سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکات؛ عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

لە پەیامێکی مێژوویدا، ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکانی جیهان، بە بۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەیاننامەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. سیستانی لە پەیامەکەیدا هۆشداری دەداتە گەلی ئێران کە ڕێگە نەدەن دوژمنان بە ئامانجە "خراپەکارەکانیان" بگەن.

 دەقی پەیامەکەی مەرجەعییەت:
ئایەتوڵا سیستانی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێگەی بەرزی خامنەیی و ڕۆڵی ناوازەی لە ڕابەرایەتیکردنی ئێراندا بۆ هەمووان ڕوونە. لە بەشێکی تری بەیاننامەکەیدا هاتووە: "گومانی تێدا نییە کە دوژمنان مەبەستیان بوو، لە ڕێگەی شەهیدکردنی ئایەتوڵا خامنەیی و ئەنجامدانی دوژمنکارییەکی سەربازیی بەرفراوان، زیانێکی بێئەندازە بەم وڵاتە ئازیزە بگەیەنن."

 ماتەمینی نیشتمانی لە عێراق:
هاوکات لەگەڵ پەیامەکەی مەرجەعییەت، حکومەتی عێراق بە فەرمی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە وەک نیشانەیەک بۆ قووڵیی پەیوەندییە سیاسی و ئاینییەکانی نێوان بەغدا و تاران دەبینرێت، بەتایبەت لەم کاتە نائاساییەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP