دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە

هەرێم نیوز

پارەی هاوکاریی دارایی مانگی شوباتی هێزەکانی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەیە بۆ خەرجکردن.

بڕی ئەو هاوکارییە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو 71 هەزار دینارە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.

لە ئێستادا ئەو پێشمەرگانەی کە لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و کورتەنامەیان بۆ نێردراوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە (ATM) بڕە پارەکە وەربگرن.

سەبارەت بەو پێشمەرگانەش کە تا ئێستا هەژماری بانکییان نییە و هاوکارییەکانیان بە چەکی بانکی پێ دەدرێت، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا پارەکانیان بەسەردا دابەش بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP