دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئامارەکان ترسناکن؛ لە ساڵێکدا هەزاران تووشبووی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمار کران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ساڵێکی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بڵاو دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات، زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی نوێ تۆمار کراون کە زۆرینەیان شێرپەنجەی مەمک بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 1ی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار و 145 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون، کە لەو ژمارەیە 190 تووشبوویان منداڵ بوون.

بەپێی ئامارەکە، شێرپەنجەی مەمک بە تۆمارکردنی 624 حاڵەت لە پلەی یەکەمدا دێت، دوای ئەویش شێرپەنجەی کۆڵۆن بە 189 حاڵەت و پڕۆستات بە 167 حاڵەت دێن. هەروەها جۆرەکانی دیکەش بەم شێوەیەن: (غودە 108، خوێن 102، گەدە 102، ڕیخۆڵە باریکە 98، مێشک 93 و میزەڵدان 93 حاڵەت).

تەندروستیی سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە، لە کۆی ئەو سێ هەزار و 145 تووشبووە نوێیە، هەزار و 448 کەسیان دانیشتووی شاری سلێمانین و ئەوانی دیکە خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراقن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP