دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

زیرەکی دەستکرد پیاوێکی لە مردن ڕزگار کرد؛ پزیشکەکان بە هەڵە دەستنیشانیان کردبوو

هەرێم نیوز

پیاوێکی نەرویجی دوای ئەوەی پزیشکەکان بە هەڵە دەستنیشانی نەخۆشییەکەیان کرد، پەنای بۆ زیرەکی دەستکرد برد و ئەوەش ژیانی لە مردنێکی مسۆگەر ڕزگار کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی 1ی 2026، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، پیاوێکی نەرویجی بەهۆی ئازاری توندی سکەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنی کردووە، بەڵام پزیشکەکان دوای پشکنینی سەرەتایی پێیان وتووە تەنیا "ترشەڵۆکی گەدە"یە و دەرمانیان بۆ نووسیوە بەبێ ئەوەی پشکنینی تیشک یان وردتر ئەنجام بدەن.

دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، ئازارەکەی توندتر بووە، بۆیە پەنای بۆ ئەپڵیکەیشنێکی زیرەکی دەستکرد بردووە بۆ شیکردنەوەی نیشانەکانی. بەرنامەکە هۆشداریی پێ داوە کە دۆخەکەی مەترسیدارە و ئەگەری هەیە هەوکردنی "ڕیخۆڵەکوێرە" یان "كونبوونی گەدە" بێت و دەبێت بەپەلە بگەڕێتەوە نەخۆشخانە.

دوای گەڕانەوەی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنینی تیشک (CT Scan)، دەرکەوتووە ڕیخۆڵەکوێرەی لەسەر لێواری تەقینەوە بووە (کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خوێن)، بۆیە دەستبەجێ نەشتەرگەرییان بۆ کردووە و لە مردن ڕزگاری بووە.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەم ڕووداوە ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد وەک ئامرازێکی "پاڵپشت" لە کەرتی پزیشکیدا دەردەخات، بە تایبەت بۆ کەمکردنەوەی هەڵە پزیشکییەکان.

سەرچاوەی هەواڵ:

[1] D’Adderio, L., & Bates, D. W. (2025). Transforming diagnosis through artificial intelligence. Npj Digital Medicine, 8(1), 54. https://doi.org/10.1038/s41746-025-01460-1.

 

[2] Artificial Intelligence in Medical Diagnostics. Artificial Intelligence in Medical Diagnostics: Revolutionizing Precision and Speed in Healthcare. Retrieved on the 7th of December, 2025.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP