هەرێم نیوز
سەعید پورعەلی، جێگری پارێزگاری لوڕستان ڕایگەیاند، ئەندامێکی هێزەکانی بەسیج بە ناوی "عەلیڕەزا خودایی فەر" شەوی چوارشەممە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری کوهدەشت کوژراوە.
جێگری پارێزگار ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ئاڵۆزییانەدا ١٣ کەسی دیکە لە هێزە ئەمنییەکان و بەسیج بەهۆی بەردبارانەوە بریندار بوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شاری ئێران بەردەوامییان هەیە.