دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق؛ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2026 کرا

هەرێم نیوز 

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی نوێ بۆ خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی 12ی 2025، دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی پلەبەندی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم (مانگی 1)ی ساڵی 2026ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کراوە.

دەستەکە داوا لە سەرجەم خانەنشینان دەکات، ئەوانەی کورتەنامەیان پێ دەگات، سەردانی لقەکانی بانک و دەروازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP