دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

قەرەبووی زیانلێكەوتووانی شۆڕش و تەكیە و ئاغجەلەر دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

بۆ دووەم رۆژ دابەشكردنی هاوكاری بەسەر زیانلێكەوتووانی سنووری چەمچەماڵ بەردەوامە، ئەمڕۆ زیانلێكەوتووانی شارەدێكانی شۆڕش و تەكیە و ئاغجەلەر هاوكاریی دارایی وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی هاریکاری زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوامە لە دابەشکردنی پارەی قەرەبووی زیان لێکەوتوان، دوێنێ سەنتەری شارۆچکەی چەمچەماڵ دابەشکرا.

هاوکات ئەمڕۆ لیژنەکە زووتر دەستیان بەکارەکانیان کردووە، هاووڵاتییانی زەرەرمەندی شارەدێکانی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر وەریدەگرن کە ژمارەی خێزانەکان لەو سێ شارەدێیە 663 خێزانە.

دوێنێ بەشێك لە زیانلێكەوتوانی چەمچەماڵ پارەكەیان وەرنەگرتوو پێیان وابوو برەكەی كەمە، لەمبارەیەوە حاكم ئەحمەد ئەنوەر،سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، كە هاوكات سەرۆكی بۆردی چاودێریكردنی دابەشكردنی قەرەبووەكانە رایگەیاند: "603 كەسی زیانلێكەوتوو چەكی قەرەبوویان وەرگرت، بەڵام ژمارەیەك هاووڵاتی ئامادە نەبوون وەریبگرن، چونكە پێیانوابوو بڕەكەی كەمە و سكاڵایان تۆماركردووە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP