دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: پێزانیمان بۆ هێرشكردنە سەر مۆڵگەكانی داعــش هەیە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە

هەرێم نیوز

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، پێزانیمان بۆ هێرشكردنە سەر مۆڵگەكانی داعــش هەیە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە.

ڕاشیگەیاند، ساڵی نوێ بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەر چوار پارچە و ڕەوەندی کوردی دەستپێکێکی نوێیە و هیوادارین ساڵی داهاتوو، ساڵی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکڕیزی چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دیاسپۆرا بێت.

وتیشی، “كۆمەڵێك گروپی توندڕەو لەناو حكومەتی دیمەشق چارەسەر و رێككەوتنیان ناوێت، بە تایبەت ئەو گروپانەی كە پێشتر بۆ دەوڵەتی توركیا كاریان كردووە و ئێستا تێكەڵاوی هێزەكانی حكومەت بوون”.

ئاشكراشی كرد، لە نمونەی، ئەوانەی ناویان لە خۆیان نابوو “سوپای نیشتمانی” ئەوانەی عەفرین و عەزاز و ناوچەكانی تریان داگیركرد، ئەوانە ئێستا بوون بە بەشێك لە دەوڵەت و دژی ئێمە و دژی گەلانی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا دۆخەكە ئاڵۆز دەكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP