دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ روبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ حزبوڵا

هەرێم نیوز

ڕاپۆرتە میدیایییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ حزبوڵا ئامادە دەکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی بۆ داماڵینی چەکی ئەو حزبە لە باشووری ڕووباری لیتانی لوبنان لە کۆتایی ئەمساڵدا.

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرونۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی بۆ روبەڕوبوونەوەی سەربازی لەگەڵ حزبوڵای لوبنان ئامادە دەکات، لەگەڵ نزیكبونەوە لە وادەی داماڵینی چەک لە گروپەکە لە باشوری روباری لیتانی كە كۆتایی ئەمساڵە، لە کاتێکدا واشنتۆن هێشتا پێی وایە دەتوانرێت رێگری لە پەرەسەندنی دۆخەكە بگیرێت.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە: روبوونەوە لەگەڵ حزبوڵا بووەتە شتێکی حەتمی، چونکە رێکخراوەکە بە خێراییەکی خۆی رێكدەخاتەوەو بەهێزتر دەبێت، هاوكات ئیسرائیل واشنتۆنی ئاگادار کردووەتەوە کە سوپای لوبنان رۆڵی پێویستی خۆی بەجێناگەیەنێت.

پێشتریش ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیۆم” باسی لەوە کردبوو کە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل پلان بۆ چەند ڕۆژێک شەڕ لە لوبنان دادەڕێژن، کە تێیدا توانا سەربازییەکانی حزبوڵا دەکرێنە ئامانج، نەک تەنیا لە باشوور بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەش، بەتایبەتی لە بەیرووتی پایتەخت کە حزبوڵا خەریکی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە سەربازییەکانییەتی.

ڕۆژنامەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەنیازە جووڵەکانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێ بکات بۆ دەستەبەرکردنی هەماهەنگی تەواو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل گومانی زۆری هەیە لە توانای سوپای لوبنان بۆ داماڵینی چەکی حزبوڵا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP