هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتيی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی كه ده‌م پارتى ڕێكيخستووه و له ئيستانبوڵ به‌ڕێوه چوو، هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئاشتى له توركيا دووپات كرده‌وه.
په‌يامه‌كه له‌لايه‌ن دلشاد شهاب نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خوێندرايه‌وه. ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێزان ئامادەکارانى كۆنفرانس،
میوانان و بەشداربووانی ئازیز،
ڕۆژتان باش،
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بانگهێشتكردنم بۆ ئه‌م كۆنفرانسه.
دیدگای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی، دیدگایەکی نەگۆڕ و ستراتیژییە. بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا.
توندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە. بەڵام هەر کاتێک دەرگای گفتوگۆ کراوەتەوە، هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی بۆ ئاشتی هەبووە، دەرفەتی گەورە بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری هاتووەتە ئاراوە.
تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه. سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
ساڵانی ڕابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتى کرد. ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا.
پرۆسەیەکی وا گرنگ لە قوناغێکی وا هەستیاردا، ده‌كرێ ئاستەنگی بۆ دروست ببێت، به‌ڵام ده‌بێ ئەو ئاستەنگانە نەبنە هۆکار بۆ ساردبوونەوە له ئاشتی. سەرکەوتنی ئاشتى پێویستی بە پشوودرێژی هەیە. چەند کاتی پێویست بێت، وا دەخوازێت بەردەوامیی هەبێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له جه‌نابى سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان بكه‌م بۆ ڕۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتيدا. ئه‌مه هەنگاوێکى مێژوويييه کە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانيدان و گيانى بەرپرسیاريه‌تى هه‌يه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز ئۆجالان و به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه ده‌كه‌ين كه په‌رۆشى ئاشتين و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان سه‌ركه‌ون. هه‌موو ئه‌وانه‌ى درک بەوە دەکه‌ن كه داهاتوو تەنها لەسەر بنەمای ئاشتی و سەقامگیری بنیات دەنرێت.
لە کۆتاییدا، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.