هەرێم نیوز
جەنگیز چاندار رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو قسانەی بە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە دەکرێن لەژێر فشاردان و بێبەهان، تورکیا بەدڵی خۆی ئەو کەسانە دیاریدەکات کە دەچنە ئیمراڵی، ئیتر شتەکان بە خواستی تورکیا نین و ناچارە هەنگاوبنێت.
جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان- دەم پارتی ڕایگەیاند: پێشتر بەردەوام هێرش دەكرایەوە سەری كاتێك دەیگوت، هەرچییەك بەناوی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەگوترێت لەلایەن شاندەكانەوە، لە ژێر فشاری حكوومەتی توركیا و دەزگای هەواڵگریی میت بووە و دەستكاری دەكرێت و بریتی نین لە بۆچوونی ئۆجەلان، بەڵام بۆ یەكەمجار ئاشكرا بووە كە دەوڵەتی تورك چۆن دەستكاریی قسەكانی ئۆجەلان دەكات.
چاندار وتی، "پێشتر كە بڕیار بوو سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانی ڕۆژئاوا بكەن، تا باوەڕ بە هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە بكەن بۆ چەكدادانان، گوترا ئەوە داواكاریی ئۆجەلانە، بەڵام بابەتەكە وانەبوو، ئەوكاتیش گوتی كە دەوڵەت ئەو دوو كەسەی سەپاندووە لە جێگەی هاوسەرۆكانی دەم پارتی، هەمووان هێرشیان كردە سەرم و ئێستە ئاشكرایە كە ڕاستییەكان چۆنن".
لەبارەی دوایین سەردان بۆ ئیمراڵی كە كۆمسیۆنی ئاشتیی ئەنجامیان دا، چاندار گوتوویەتی، ئایا ئەنجامی تەواوەتی دیدارەكە چی بووە؟ چونكە دەوڵەت بەشێوەیەكی بەپەلە ناردنی، بەڵام بەهۆی ئەم ئابڕووبەرییەوە نەیانتوانی بیشارنەوە وەك ئەوەی دەیانویست، بۆیە وردەكارییەكانی كۆبوونەوەكەیان لە ئیمراڵی بە نیمچەنهێنی هێشتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی توركیا هیچ چارەیەكی تری نییە لەوەی یان دەستبەرداری پرۆسەكە ببێت، یان ئەوەتا دەبێت هەنگاوی گەورە و كاریگەر بنێت و گۆڕانكاریی بكات.