دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرگریی شارستانیی داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی پێشبینییەکانی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینەوە، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و داوایان لێ دەکات خۆیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بەدوور بگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەیە.

لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییانی سنوورەکە دەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ ڕووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت.

بەرگریی شارستانیی سۆران ژمارەکانی فریاگوزاریی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵی بزوێنەوە بکەن، چونکە خێرا پەیوەندیکردن بە تیمەکانەوە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی زیانەکان.

ژمارەکان بۆ پەیوەندی:
• 115 (بەخۆڕایی بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی کۆڕەک).
• 07502401171
• 07507966355



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP