هەرێم نیوز
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی داخستنی دەروازەکەیان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت بابەتەکە تەنها پەیوەستە بە هاتووچۆی کۆڵبەران لە نێوان دەروازەی تەمەرچین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، ئاگاداری تەواوی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گەشتیاران و بازرگانان و کۆمپانیاکان و پیشەوەران دەکەینەوە دەنگۆیەک بڵاو بۆتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەکەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەمەبەستی کەمکردنەوەی (قەرەباڵغی) لەسەر دەروازەکەمان.
ڕوونی کردووەتەوە: سەبارەت بەم دەنگۆیانە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بابەتی داخستنی دەروازەکەمان دوورە لە ڕاستی.
ئاماژە بەوەش دەکات کە، ڕێکارەکان تەنها پەیوەستە بە هاتوچۆی کۆڵبەران لە نێوان دەروازەی تەمەرچین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.