کۆمپانیایەکی ژاپۆنی جۆرێکی نوێی ئاویان خستووەتە بازاڕەکانەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری جەستە دەدات.
کۆمپانیای ژاپۆنی بۆ خواردنەوەکان " Suntory" جۆرێکی نوێی ئاوی خستووەتە بازاڕەکانەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ورگ دەدات ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروست کردووە.
ئەم جۆرە داهێنانەی کۆمپانیایەکە بە تایبەتی ئامانجی کارمەندانی ئۆفیس و ئەوانەی شێوازی ژیانیان ناتەندروستە کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری، بەتایبەتی لە ناوچەی سکدا، کۆمپانیاکە دەڵێت "خواردنەوەکە بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەسانە دروستکراوە کە دەیانەوێت ڕوخسار و تەندروستییان باشتر بکەن بەبێ ئەوەی گۆڕانکارییەکی توند لە خۆراکدا بکەن یان وەرزشێکی چڕ بکەن".
ئاوە نوێیەکە HMPA (3-(4-hydroxy-3-methoxyphenyl)propionic acid) لەخۆدەگرێت، پێدەچێت ئەم ئاوێتە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری، بەپێی زانیارییەکانی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان کە کۆمپانیاکە ئاماژەی پێکردووە، خواردنی بەردەوامی ئەم ترشە بەشدارە لە دابەزاندنی ئاستی چەوری لەو کەسانەی کە ڕێژەی بارستەی جەستەیان بەرزە.
لە ڕووی دەرکەوتن و تامەوە ئاوەکە وەک ئاوی ئاسایی وایە، بێ ڕەنگ و بێ تام و بێ بۆنە و هیچ کالۆری و شەکر و کافاینی تێدا نییە.
بوتڵێکی ٦٠٠مل بە یەک دۆلار پێش دەفرۆشرێت، ئەمەش وایکردووە بەرهەمێکی تەندروست بێت بۆ زۆربەی بەکارهێنەران بە نرخێکی گونجاو، پێشبینیش دەکرێت بە شێوەیەکی بەرفراوان لەنێو ئەو کەسانەدا بەناوبانگ بێت کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی سادە و ئاسان تەندروستی خۆیان باشتر بکەن.