هەرێم نیوز
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەوکەسانەی لە هەرێمی کوردستان پێشتر سوودمەند نەبوون لەزەوی، زەویان پێدەدەرێت، یەکێک لەم توێژانەی زەوی وەردەگرن خانەنشینانی سەربازین.
 بەپێی زانیاریەکان، هاوشێوەی فەرمانبەران وردبینی لە فۆڕمی خانەنشینانی سەربازی بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو کراوە.
ئەوەی ماوە بەپێی کارتی زانیاری زەوی بۆ خانەنشینانی سەربازیش تەرخان دەکرێت، تائێستاش بە چەند قۆناغێک لەزۆربەی شار و شارۆچکەکان زەوی دابەش کراوە، تائێستاش ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و هەروەها خانەنشینان کە سوودمەند نەبوون پێشتر لەوەرگرتنی زەوی، زەویان وەرنەگرتووە و بڕیارە لەقۆناغەکانی داهاتوو زەوی وەربگرن.