دواین هەواڵ

عێراق‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

جومانە غەلای: زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەنگدانی هەڵبژاردنی تایبەت لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمەندانی دەستەی دەروازە سنورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.

غەلای وتیشی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە (1,313,859)کەسەو كاتی بێدەنگی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7:00 بەیانی رۆژی شەممە 8ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP