هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای نزیکەی کاتژمێر و 40 خولەک وتوێژ لەگەڵ هاوتا چینیەکەی شی جینپینگ، کۆریای باشووری بەجێهێشت و پێش ئەوەش ڕایگەیاند، كۆبونەوەیەكی گەروەی لەگەڵ هاوتا چینیەكەی ئەنجامداوە و ژمارەیەك بڕیاری "زۆر گرنگیان داوە"، هەروەها بڕیاری داوە كە باج لەسەر چین کەمدەکاتەوە.
ترەمپ دوای یەکەم دیداری ڕوبەڕوی لەگەڵ شی دوای شەش ساڵ، کە لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچو، جەختی لەوەكردوە كۆبونەوەیەكی گەروەی لەگەڵ هاوتا چینیەكەی ئەنجامداوە و ژمارەیەك بڕیاری ناوازەیان داوە. كە بە بۆچونی ئەو "بڕیاری زۆر گرنگن".
دەشڵێت، "هەردولا گەیشتونەتە کۆمەڵێک ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییە بازرگانییەکان و سەرۆک شی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنەوەی کڕینی فاسۆلیای ئەمریکی لەلایەن وڵاتەكەیەوە".
سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە بە كەمكردنەوەی باج لەسەر چین بە ڕیژەی 47%.
لە ناوەراستی ئەمساڵەوە گرژی كەوتە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتەوە، دوای ئەوەی ترەمپ باجی خستە سەر شتمەكەی هاوردەكراوی چین، ئەوەش كاردانەوەی ئەو پەكینی لێكەوتەوە و هەنگاوێكی هاوشێوەی نا، كە چەندجارێك باجەكانیان لەسەر یەكدی زیاد كرد، بەڵام دواتر چەند خولێكی دانوستان لەنێوان هەردولا بەڕێوەچو كە بونە هۆی كەمكردنەوەی گرژییەكان.