هەرێم نیوز
وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل، رایگەیاندووە کە پێشنیازی کردووە تەرمی یەحیا سینوار، سەرکردەی حەماس بسوتێندرێت، کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە رەفەح کوژرا.
میری ریگیڤ، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل، چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆیەکی توندڕەوی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، کە ئەو پێشنیازەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی ئیسرائیل‌دا خستووەتەڕوو.
وەزیرە ئیسرائیلییەکە بەراوردکاریی لەنێوان سینوار و ئوسامە بن لادن، سەرکردەی رێکخراوی قاعیدەدا کرد و وتی: "پێموابوو دەبێت ئێمە هەمان ئەو کارە بکەین کە ئەمریکییەکان لەگەڵ بن لادن کردیان. من ئەم پێشنیازەم لە ئەنجومەنی وەزیراندا کرد. هەندێک سیمبول هەن کە نابێت بگەڕێندرێنەوە."
ناوبراو وتیشی: "نەمدەویست لە هیچ قۆناغێکدا ببینم سینوار بە خاک دەسپێردرێت."
بەپێی رۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی، پێدەچێت پێشنیازەکەی ریگیڤ "لەلایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت"، بەڵام خودی وەزیرەکە رایگەیاندووە کە بیرۆکەکەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، حەماس داوای وەرگرتنەوەی تەرمی یەحیا سینوار و محەمەدی برای دەکات. پێشتریش بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندبوو کە "تەرمی براکانی سینوار بەشێک نابن لە رێککەوتنی ئێستا" بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
له 9ی 10، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل و حه‌ماس ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه، به‌رپرسێكی ئیسرائیلی به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندوه، "ته‌رمی یه‌حیا و محه‌مه‌دی برای به‌شێك نابن له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئێستا".
یه‌حیا سینوه‌ر له 16ی10ی 2024 له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی گه‌ڕه‌كی ته‌ل سوڵتان له شاری ڕه‌فح له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه كوژرا، دواتر محه‌مه‌د براكه‌ی له مانگی7ی 2024 سه‌ركردایه‌تی باڵی سه‌ربازی حه‌ماسی گرته ئه‌ستۆ و دواتر له مانگی5ی ئه‌مساڵ له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا كوژرا.