هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمەریکا نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری عێراق دەستنیشان کرد و دەشڵێت: ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمەریکا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا راسپاردنی "مارک ساڤایا"ی وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی لە عێراق راگەیاند.
ترەمپ لە سەكۆی (تروش سۆشیال) نوسیویەتی: بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم مارک ساڤایا پۆستی نێردەی تایبەت لە کۆماری عێراق وەردەگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە: تێگەیشتنی قوڵی مارک لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و پەیوەندییە بەرفراوانەکانی لە ناوچەکەدا، بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا بەهێزدەكات.
رونیشكردووەتەوە: ساڤایا لەو کەسایەتییە دیارانە بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لە میشیگان بەشداری کردووەو رۆڵی هەبووە لە بەدەستهێنانی ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگی موسڵمانانی ئەمریکا.