دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل: ئاگربەست لەگەڵ حەماس دووبارە دەچێتەوە بواری جێبەجێکردن

هەرێم نیوز

دوای چەند کاتژمێرێک لە گرژی و ئاڵوگۆڕی تۆمەتەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاگربەست، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل گەڕانەوەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاند.

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند بەپێی فەرمانی دامەزراوە سیاسییەکان دووبارە ئاگربەست دەگەڕێتەووە بواری جێبەجێکردن بەڵام ئەگەر پێشێلکاری بکرێت ئەوا تەلئەبیب بە توندی وەڵام دەداتەوە.

پێشتریش سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی لە میانەی پێکدادانەکانی باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاندبوو. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو دوو سەربازە یەکەم سەرباز بوون کە لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەکە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون.

ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە زنجیرەیەک هێرشی ئەنجامداوە کە دەیان "پێگەی پەیوەندیدار بە حەماس" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە کردە ئامانج.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP