هەرێم نیوز
سەرۆکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و ترەمپ دەڵێت، دەمەوێت کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا بهێنم.
ئەمرۆ هەینی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد و گفتوگۆیان لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەم کۆبونەوەی سێقۆڵی بەبەشداری خۆم، پوتن و زێلینسکی ڕێکبخەم.
ترەمپ ئەوەشی ئاشكراكرد‌و وتی،"پێم وایە پوتن دەیەوێت کۆتایی بەجەنگی ئۆکرانیا بهێنێت و لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵ دەکەمەوە".
لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە قسەی كرد‌و وتی،" دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر لەقەیرانی ئۆکرانیا قورس‌تر بوو، بەڵام توانیمان چارەسەری بکەین".
جەختیشی كردەوە، ئەمریکا پێویستی بەموشەکی تۆماهۆکەو پێدانی موشەکەکە بەئۆکرانیا ئاسان نییەو هیوادارین پێویستی پێی نەبێت، چونکە مەترسیدارەو گرژییەکان زیاتر دەکات.
سه‌رۆكى ئۆكراینا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئۆكراینا ده‌یه‌وێ جه‌نگه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى جه‌نگى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆتایى بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌و بڕوایه نییه، پوتین بۆ ئاگربه‌ست ئاماده بێت. زیلینسكى گوتى، "وه‌ستانى شه‌ڕى غه‌زه كاریگه‌رى بۆ جه‌نگى ئۆكراینا هه‌یه، ئه‌گه‌ر رووسیا له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سه‌ربازێكى زۆر و ئابوورییه‌كه‌ى ده‌دۆڕێنێ".