دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌ماس: سه‌باره‌ت به‌ چه‌كدانانمان وه‌ڵامى به‌ڵێ و نه‌خێرم لا نییه‌

هەرێم نیوز

سه‌ركرده‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه‌، بڕیارى چه‌كدادان له‌لاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس دیار نییه‌. له‌ به‌رانبه‌ردا نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "ده‌بێت حه‌ماس بزانێت كاته‌كه‌ى خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێت".

محەمەد نەزال، یەكێك لە سەركردە باڵاكانی بزوتنەوەی حەماس ئەمرۆ هەینی بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ی راگەیاند: حەماس بەنیازە لە ماوەی راگوزەردا کۆنترۆڵی ئەمنی لە غەززە لەدەستی خۆیدا بهێڵێتەوە.

ئەو سەركردەیەی حەماس لەبارەی پرسی چەكدانیشەوە، وتویەتی ناتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە.

لای خۆیەوە، نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تازەترین لێدوانیدا رایگەیاندووە: پێویستە حەماس بە بێ‌ مەرجی پێشوەختە چەك دابنێت.

ئەم هەڵوێستە نوێیەی حەماس رەنگە لە ئایندەیەكی نزیكدا پلانەکەی ترەمەپ بۆ کۆتایی هاتنی یەكجاری بە شەڕی غەززە، روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بكاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP