هەرێم نیوز
تورکیا چەک و کەرەستەی سەربازی دەداتە حکومەتی کاتیی سوریا بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێگە دەدات بە سوریا کە هێرش بکاتە سەر هەسەدەش.
بەپێی وتەی سەرچاوە فەرمییەکانی تورکیا بۆ میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئەنقەرە سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕێککەوتنێکە لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، کەرەستەی سەربازی دەخرێتە بەردەستی دیمەشق و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە تورکیا دەدات هەسەدە بکاتە ئامانج.
بەرپرسانی تورکیا کە بەهۆی هەستیاریی بابەتەکە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاند کە ئەو کەرەستانە زرێپۆش، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تۆپخانە، مووشەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لەخۆ دەگرێت و لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕادەست دەکرێت.
بە گوتەی ئەوان، ئەم کەرەستانە لە باکووری سوریا جێگیر دەکرێن بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی گرژی لەگەڵ ئیسرائیل لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خۆی لە لێدوان لەبارەی ئەم بابەتەوە پاراست و وەزارەتی ڕاگەیاندنی سوریاش وەڵامی داواکارییەکان بۆ ڕوونکردنەوە نەدایەوە.