هەرێم نیوز
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا ناسراو بە تورکش ئێرلاین نێردراوە، لە 3ی 11وە کەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، كە لە سەرەتادا هەفتانە چوار گەشت ئەنجامدەدرێت.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن (هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین)ه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێردراوه، وابڕیاره له 3ی مانگی داهاتووه‌وە، گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان له نێوان (ئه‌سته‌مبوڵ-سلێمانی-ئه‌سته‌مبوڵ) هه‌فتانه به چوار گه‌شت ده‌ست پێبكه‌نه‌وه”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، و دوای ئەوەش چەند جارێک وادەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانیەکانی فرۆکەخانەی سلێمانیدا درێژکردەوە.