هەرێم نیوز
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە: هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر میکانیزمێک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لە سوپای سوریا ڕێککەوتوون. دەشڵێت دەیان هەزار لە هێزەكانی سوریای دیموکراتی دیموكرات و هەزاران هێزی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕێککەوتنەکەدا بەشدار دەبن.
ڕاشیگەیاندووە کە فەرماندە و ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پۆستی باڵاو گرنگ لە وەزارەتی بەرگری و فەرماندەیی سوپا سوریا وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ کارکردن لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دیکەی سەربازی بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی گونجاو.
باسی لەوەش کرد: ڕووداوەکانی سوەیدا و کەناراوەکانی سوریا هۆكاربوون لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ دیمەشق.
لەبارەی تورکیاوە دەڵێت: هەندێک نەرمی لە هەڵوێستی تورکیادا هەیە سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوپای سوریادا.