هەرێم نیوز
کەمتر لە مانگێکی تر گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپیدەکاتەوە و سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاندووە”ئەمڕۆ بلیتی گەشتکردن چالاک کرا”.
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، كەمێك پێش ئێستا هێڵی ئاسمانیی ‘توركش ئێرلاین’ سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد و یەكەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی، ڕۆژی 3ـی مانگی داهاتوو دیاریكراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی 9ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
لە 3ی نیسانی ساڵی 2023ـەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە و لەو کاتەشەوە بەردەوام وادەکە درێژ دەکاتەوە.