هەرێم نیوز
لە ڕووداوێکدا کە ساڵانی شهڕی تایفهگهری و ناسهقامگیریی دۆخى ئەمنیی لە عێراقدا بیرى عێراقییهكان هێنایەوە، سەفا حیجازى مەشەهدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سهر هاوپەیمانی سیادە (به سهرۆكایهتی حهمیس خهنجهر و مهحموود مهشههدانى) درهنگانێكی شهوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراو له ئۆتۆمبێلەکەیدا لە ناوچەی تاڕمییهى باکووری بهغدا، لهگهڵ دوو هاوهڵیدا تیرۆر كران.
ئەحمەد مەشهەدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەفا مەشهەدانی یەکەمین کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە کە بە ئامانج بگیرێت و بکوژرێت.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوەدا کە بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەی سەفا مهشههدانى دانرابوو و بە یەکجاری تەقییەوە کاتێک ناوبراو له ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، ئەمەش بووە هۆی دەستبەجێی گیانلەدەستدانی .
هاوكات، عەقیدێکی پۆلیسی عێراق بە ماڵپهرى (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)ی ڕاگەیاندووە، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لهوه دهكهن، قوربانی دیکە لەنێو کارمەندە ئەمنییەکان و هاوەڵەکانی ههیه و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتڕاستی کردەوە کە "ئەو بۆمبه لە کاتێکدا چێنراوە کە لە بەغدا بووە و ویستوویهتى بۆ ماڵەکەی خۆی لە تارمیە (٢٥ کیلۆمەتر لە باکووری بهغدا) بگهڕێتهوه".
ئهمه یهكهم جار نییه قوربانییهكه تووشى ههوڵى تیرۆركردن دهبێتهوه، پێشتریش ههوڵى تیرۆركردنى درا و له تهقینهوهیهكدا به سهختى بریندار بوو و قاچێكیشی بڕایهوه.
به گوتهى چالاكان و توێژهرانى سیاسی، تیرۆرکردنی كاندیدی هاوپهیمانى سیاده، تەنها ڕووداوێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو هۆشدارییەکی نوێیە بهوهى ڕێگای سندوقەکانی دەنگدان لە عێراق، پڕە لە مەترسی.
توندوتیژی سیاسی دووبارە سەری هەڵدایەوە، لەکاتێکدا عێراقییەکان چاوەڕێی هەڵبژاردنێک دەکەن کە دەکرێت داهاتووی نیشتمانەکەیان لەنێوان سەقامگیری یان دووبارە خلیسکان بەرەو فەوزا و شهڕى تایفهگهرى دیاری بکات.
مەحموود مەشهەدانی لە ڕاگەیێنراوێکدا، داوای لە حکومەت و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کرد، "ڕێوشوێن و لێکۆڵینەوەی پێویست بگرنەبەر و لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەم تاوانە قێزەونە، بۆ دەستنیشانکردنی تاوانباران و گەیاندنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای شیاوی خۆیان وەربگرن".
دووپاتیشی کردەوە کە "پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە تیرۆریستییەکە، کە کەسایەتییەکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی کردە ئامانج لەپێناو دادگاییکردنی هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بەو کردەوەیە هەبووە".
هاوکات، بە فەرمان و چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق تیمێکی بەڵگەی تاوانی هاوبەش و لیژنەیەکی باڵا پێکهێنرا بۆ لێکۆلێنەوە لە ڕووداوی کوژرانی سەفا مەشهەدانی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ١١ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لەئێستاوە کاندیدەکان بانگەشەی گەرم و گوڕ بەڕێوەدەبەن، هاوپەیمانیی سیادە و تەقەدووم دوو دیارترین لیستی سوننەکانی عێراقن و کارنامەی هەڵبژاردنیان لەسەر ڕەخنەگرتن لە پەراوێزخستنی سوننە و بەڵێنی بەهێزکردنەوەی ئەو پێکهاتەیە داڕشتووە، کە زیاتر لە ٨٠ ساڵ حکومڕانی عێراق بووە.