دواین هەواڵ

عێراق‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسێكی بەغدا كە بەربژێر بوو بۆ پەرلەمان كوژرا

هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادو کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدادی پایتەخت، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو پرۆسەی كوشتنە لەکاتی سەردانێكی مەیدانی مەشهەدانی بۆ تارمیە ڕوویداوەو بە یەكەم پرۆسەی كوشتن دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لاپەڕەكانی نزیك لە هێزە سونییەكان لەبارەی كوشتنی مەشهدانی نوسیویانە، چەند رۆژێک دوای ئەوەی داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی كرد لە تارمییە، کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری، سەفا مەشهەدانی، بۆمبێکی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوەو، تیرۆرکرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP