دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە هەولێر و دەربارەی دۆخی ئەمنی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانیدا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کرد، لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا هیواخواز بوون ببێتە هۆی باشکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP