هەرێم نیوز
وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی زانکۆڵاین ڕادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ دووسەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ده‌ست ده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیانەوە بکه‌ن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند: بە مەبەستی پێشوازی لە قوتابییە وەرگیراوەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025- 2026 ئامادەکاریی پێویست دەکەن.