هەرێم نیوز
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە دانوستانەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپایی لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی تەسنیم بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاند کە دانوستانەکان ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە بەڕێوە دەچن.
دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی، ئاڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، لە نیویۆرک لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.
پێشتریش میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا ئەوروپاییەکانی بەرەو ڤیەننا بەڕێکەوت.
دانوستانی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئەمریکا و لێکۆڵینەوە لە پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا لەم سەفەرەدا لە بەرنامەی کاردایە.
ئەگەر ئێران لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەکات، ئەوا سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە چالاک دەبێتەوە.