هەرێم نیوز
بڕیارە سبەی دووشەممە ڕێککەوتنێک بکرێت کە هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەهێڵێت.
ئەمشەو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی، واژۆکردنی رێككهوتنی سێقۆڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت له ئان و سات دایه.
پێشەوا هەورامانی وتیشی، واژۆکردنی رێککەوتنی نێوانیان لە ئان و سات دایەو ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە ئاراوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە سبەی دووشەممە رێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، بە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی موچە نامێنێت و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی بەو ئەرکەی خۆی هەڵسێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.