هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، "پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی هه‌ولێر واژۆ كراوه و پڕۆژه‌كه له ڕۆژێكدا 52 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ڕیسایكلین ده‌كات."
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە"پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی هه‌ولێر به گوژمه‌ی 200 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی به‌قه‌رزی درێژخایه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، پڕۆژه‌كه توانای ڕیسایكلینی 52 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی له ڕۆژێكدا هەیە، كۆمپانیایه‌كی یابانی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كه له 9ی ئه‌یلوول ئیمزا كراوه و له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ستبەکار ده‌بێت."
وتیشی، "ماوه‌ی پڕۆژه‌كه سێ ساڵه، به‌ڵام دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌و ئاوه‌ی ڕیسایكلین ده‌كرێت بۆ پشتێنەی سه‌وزایی هه‌ولێر و كه‌رتی كشتوكاڵ و سه‌وزكردنی سه‌وزایی ناو هه‌ولێر به‌كار دەبرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پڕۆژه‌كه دوو مه‌به‌ستی هه‌یه، یه‌ك له‌وانه پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆ و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یەتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی ئاماژه‌م بۆ كرد، به‌ڵام ئاوی ڕیسایكلین بۆ خواردنه‌وه و مه‌به‌ستی دیكه شیاو نیه، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ژینگه به‌كار دێت، بێگومان یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی ستراتیژییانەی له بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ دوای ده‌ست به‌كاربوونی كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت."