هەرێم نیوز
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پشتیوانیی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی گەشەسەندووتر بۆ هەمووان.
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا دەڵێت، بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2022 بوو تایبەت بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆنسووڵخانەکە: "بەشداربووان بە بەرەوپێشچوونەکانی چاکسازیی پێشمەرگەدا چوونەوە و لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو رێککەوتن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی یاداشتەکە بە ئامانجی دروستکردنی ھێزێکی سەربازیی پیشەیی و یەکگرتوو".
باس لەوەش کراوە، ھەردوو لا دووبارە جەختیان لەسەر پابەندبوونیان کردەوە بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگە دا و "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیریی ھەرێمی کوردستان دەکات کە ناوچەیەکی سەلامەت و پارێزراو و گەشەسەندووتر دروست دەکەن بۆ ھەمووان".