هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌نادرنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆرانی كوردستان، دەشڵێت، دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 48 كاتژمێر دراوه‌ته وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه و لە ئیستادا حکومەتی عێراق رازی بووه به‌پێی یاساكانی خۆی مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بكات، له لای ئێمه‌وه نووسراو كراوه بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت، چاوەڕوانی وەڵامین و چاوەڕێشین له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانیش مووچەی مانگی حەوت و مانگەكانی تریش بنێرن.“
ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە: ”هه‌رێمی كوردستان له پرسی نه‌وت وه‌ك هه‌موو پرسه‌كانی دیكه هیچی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌تی فیدراڵی، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌نادرنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆرانی كوردستان. حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماده‌یی رادەستكردنی نەوتەكەی بە نووسراوی رەسمی بۆ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق دەربڕیوە تاوەكوو پرسی مووچەش یه‌كلا بكرێته‌وه و بەغداش مووچە بنێرێت. دوێنێ نووسراو كراوه، ئێمه ئاماده‌ین نه‌وته‌كه رادەست بكه‌ین، ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێمه 233 هه‌زار به‌رمیله، له‌و بڕە، 50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ پێداویستیی ناوخۆیه و لایده‌ده‌ین، ئه‌وی دیكه به‌شی كۆمپانیاكان و حكوومه‌تی فیدراڵی دەبێت، چاوەڕێی وەڵامی ئه‌و نووسراوه ده‌كه‌ین.“
ڕوونیشی كردەوە: "له بابه‌تی كۆمپانیاكان، ئه‌وان پێشووتر داوای گه‌ره‌نتییان ده‌كرد له ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ك یاسایەك له ده‌ره‌وه‌ی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام ئێستا بۆچوونیان گۆڕاوە، ئاساییه به یاسای عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌م پێشهاته گرێیه‌ك بوو نه‌ده‌كرایه‌وه لەنێوان كۆمپانیاكان و حكوومه‌تی فیدراڵی، عێراقیش رازی بووه به‌پێی یاساكانی خۆی مامەڵەیان له‌گه‌ڵ بكات، له لای ئێمه‌وه نووسراو كراوه بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت، چاوەڕوانی وەڵامین و چاوەڕێشین له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانیش مووچەی مانگی حەوت و مانگەكانی تریش بنێرن.“
له‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه رایگه‌یاند: ”له سه‌ره‌تاوه پێمان وابوو ئه‌م پرسانه ئه‌سڵه‌ن پێویستییان به دادگای فیدراڵی و ئێستاش ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، ته‌نیا سه‌یری یاسای ئیداره‌ی دارایی و بودجه‌ی عێراق بكرێت، ئەو كاتگرتنه‌ی ناوێت و هیچ ئه‌نجومه‌نێكی ناوێت بڕیار له‌مباره‌یەوە بدات. مافی ئێمه به‌پێی یاسا دیاریكراوه و بە راشكاوی ئه‌مه جۆرێكه له موماتەڵە، ده‌نا چیتر كراوه و ئێمه نه‌یكه‌ین بۆ ئه‌م پرسه؟ هیچ شتێك نه‌ماوه حكوومه‌تی هه‌رێم بیكات بۆ رێككه‌وتن. ئه‌وه‌ی ده‌كرێت به‌شێكی سیاسییه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ن بۆ ئەوەیە كه هیچ مووچه‌یه‌كی مووچه‌خۆرانی كوردستان نه‌فه‌وتێت و هه‌موو ئاسانكاریه‌كمان كردووه له‌مبارەیەوە.“
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردەوە: "ئه‌وه‌ی سه‌یره كه دادگای فیدراڵی داوای كردووه مووچه‌ی مووچه‌خۆران بنێردرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمیش نه‌یگوتووه نایه‌مه پێشه‌وه بۆ رێككه‌وتن بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كان نه‌رمیمان نواندووه و ده‌رگای گفتوگۆمان كردووه‌ته‌وه، ئامانجمانه هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌فه‌وێت. دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 48 كاتژمێر دراوه‌ته وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه، ئێمه‌ش نووسراومان كردووه كە نه‌وته‌كه راده‌ست ده‌كه‌ین، ئاخر قسه‌ی ئه‌وان ئه‌وه بووه گوایە ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه ئه‌وانیش ده‌ست به ناردنی مووچه ده‌كه‌ن. ئەوە لای ئێمەوە یەكلا كرایەوە، بۆیە هیوادارین بیانووی تازه دروست نه‌كرێت تا مووچه فه‌رمانبه‌ران دوا نه‌خرێت.“
دەقی پەیامەکەی پێشەوا هەورامانی :
چەند بەرچاو ڕونییەک لەبارەی پرسی نەوت و موچە
*لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٤۸ کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
*کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت ڕازیبوون بەوەی بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستبەرداری ئەو بابەتە بوون کە بە یاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراو بێت.
*حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوی فەرمیکردووە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی سۆمۆ بکات.
*پێویستە لەگەڵ ڕادەستکردنی نەوت موچەی مانگی ۷ و مانگەکانی دواتری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
*لە ئەسڵی بابەت،هیچ کام لەم ڕێوشوێنانە پێویست نەبوون، هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەناردنی موچەی هەرێمی کوردستان و تەنها یاساکانی بودجەو یاسای کارگێڕی دارایی ودەستور ببنە ناوبژیوان ئەوا یەک هۆکاریش نامێنێت بۆ خەرجکردنی موچە لەپاڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی،حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داواکارییەکان و ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردون و نەناردنی
موچە بێ موبەریرە!
*ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاسایبوونەوە چووەو ڕۆژانە بڕی ۲۳۳ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت، دەستپێکردنی ناردنە دەرەوەی نەوت لە خزمەت دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو پێناوەیە کە هیچ موچەیەکی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت.
*لەبابەتی داهاتی ناوخۆش یاسا چی بۆ ئێمە دیاریکردووە پێوەی پابەندین بێ زیاد و کەم
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان