دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسێک لە کەلار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسێک لەناو بینای دادگای کەلار لە کاتی ئەرکدا بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پۆلیسی کەلار ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەکاتی ئەرکدا کارمەندامان  ( سباح تاهر قادر ) لەدایکبووی 1978 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بەدەوامەوە کردوە کەئەرکی پاسەوانی  دادگای بەرایی  کەلار بووە بەچەکی جۆری کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردووەتەوە و لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP