هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان و گەڕاوەکان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی 9ی 2025 ، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە حەوت هەزار و 734 کاندید"، ئاماژەی بەوەشکردووە "ژمارەی کاندیدەکانی دوورخراوەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردن گەیشتووەتە 788 کاندید."
ئاماژەی بەوەش کرد، "ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە تانەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و دادگای تانەدان وەرگیراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن، گەیشتووەتە 53 کاندید."
ئەمەش لەکاتێکدایە، دووشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2025، حەسەن شوەیلی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری عێراق وتی "ژمارەی ئەوانەی ڕێکارەکانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە و دووردەخرێنەوە، گەیشتووەتە 335 کاندید، هەروەها ناوی 404 کەسی وەکوو یەک لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە داتاکانیان چارەسەر کراون.