هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هێزهكانیان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور توانیان سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب كه تهمهنیان لهنێوان 14 ساڵان بۆ 17 ساڵانه دەستگیربکهن، لەماوەی ڕابردودا هەستاون بەدزیکردن لە سندوقی خێری لە دو مزگەوتی ناوشاری هەڵەبجە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور توانرا سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بەناوەکانی
(م. ح. ر) تەمەن ۱۷ساڵ
(ع. و. ع) تەمەن ۱۷ساڵ
(ا. و. ع) تەمەن۱٤ساڵ
دەستگیربکرێن کەلەماوەی ڕابردودا هەستاون بەدزیکردن لە سندوقی خێری لە دوو مزگەوتی ناوشاری هەڵەبجە و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان نا وە بەتاوانێکی دیکەدا کە شکاندن و بردنی پارەی ناو سندوقی هاوکاری بۆنەخۆشخانەی هیوا لەنێو مارکێتێکدا لەگەڕەکی مەرزەبۆتۆ
تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیانداناوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە