هەرێم نیوز
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڕەشەکانی داعش هێشتا بەردەوامن و رووبەڕووی قاچاخچێتیش دەبنەوە، هاوکات جەخت لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و خواستی پەرەپێدانی دەکاتەوە.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له شاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مریكا به‌ره‌و پێش ده‌چن و مه‌سرور بارزانی سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوی بۆ واشنتن ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران و بازرگانان كۆبوه‌وه، ئێمه ده‌توانین روانگه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ینه هاوبه‌شییه‌كی زۆر پته‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان كه له لێره نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به ئاسایشی ناوخۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هێشتا له‌ناو نه‌چوه و هێشتا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك و كێشه له‌سه‌ر به‌رده‌وامه كه پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، "له سنوره‌كان به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی ڕابگرین كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خراپتركردنی ئابوری و ئاسایشمان، ئێمه زۆر شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌رێمی كوردستان ئاسایشێكی زۆر باش هه‌یه و ڕێژه‌ی تاوان كه‌مه و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاڵنگاری نوێ پێویستی به ئامڕازی نوێیه، ده‌بینین عێراق چه‌ندین درۆن ئاڕاسته ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بكه‌نه ئامانج، ئه‌مه ده‌كرێت ببێته‌هۆی هه‌ڕه‌شه له‌ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌دوای ئه‌وه‌ین كه ژێرخانی ئاسایشی خۆمان به‌هێزتربكه‌ین و ته‌كنه‌لۆژیای دژه درۆن و سیستمی دژه درۆن په‌ره‌پێبده‌ین، ئه‌و هاوكاریه ته‌نیا كوردستان ناپارێزێت به‌ڵكو خه‌ڵكی ئێوه‌ش (ئه‌مریكیكان) ده‌پارێزێت، ته‌نها ئاسایش به‌س نیه به‌ڵكو سه‌قامگیری پێویسته به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی بروات، ئه‌مه یه‌كێك بو له په‌یامه زۆر گرنگه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له واشنتن".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتیشی، "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به هه‌مه‌جۆری ئابوری و دروستكردنی هه‌لی كار به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجانی خۆمان، ئه‌وان دڵگه‌رم و خوێنده‌وارن و ده‌یانه‌وێت كاربكه‌ن، شوێنی ستراتیژی ئێمه له‌نێوان توركیا، عێراق و ئێران واده‌كات كه ملیۆنان خه‌ڵك بێن لێره كاربكه‌ن، ئه‌مه واده‌كات هه‌رێمی كوردستات بكاته یه‌كێك له هه‌ره شوێنه باشه‌كان بۆ بازرگانیكردن، ئێمه پشتیگیری له‌ناوچه پیشه‌سازیه‌كان و نه‌وتیه‌كان ده‌كه‌ین".