دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025، مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 01/07/2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە شایستە داراییەکانی ئەم فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP