هەرێم نیوز
دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی کەناڵەکەیان، ئەمڕۆ ئۆفیسی کەناڵی زووم رادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە 6ی 9ی 2025، بە نامەیەک سەرجەم کارمەندانی کەناڵی زووم ئاگادار کراونەتەوە کە ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکەیان لە سلێمانی، رادەست بەرپرسانی کەناڵەکە کراوەتەوە.
هاوکات سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ئازادی کاری کەناڵی زووم، ئەمڕۆ کلیلی ئۆفیسی کەناڵەکە وەرگیراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن، بەردەوام دەبن لە چاودێری پڕۆسەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەناڵی زووم بەبێ فشار.
ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی ٢٢ـی ئابی ئەمساڵ لەگەڵ رووداوەکەی لالەزار، کەناڵی زووم لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە داخرا، دواتر بەشێک لە ئامێرەکانی بردران.