دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

قائیمقامیەتی سلێمانی: سەرەڕای بەدواداچونی بەردەوام، مانگی رابردوو تەنها پێنج شوێنکار داخراوە

هەرێم نیوز

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکی (٣٦) تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوەو (٥) شوێنی کارکردنیش داخراون.

بەپێی ئەو ئامارەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە (٦) هەزارو (١٤٩) سەردانیان لە سنوری شاری سلێمانی بازار و شوێنە گشتیەکانی ئەنجامیانداوەو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ (٣٩٠) شوێنکار کردووە.

هاوکات (٢١٦) حاڵەتی ئاگادارکردنەوە هەبووە.

لەو ئامارەدا هاتووە، لەم مانگەدا شەش حاڵەتی دادگا تۆمارکراوەو (٨) شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون. ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیان درابوون.

هەر لە مانگی رابردوودا(٥٠) ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP