هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە بازاڕی عەلوەی شاری هەولێر هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (سعب عاید سمر) کە پیشەی کرێکارە کوژرا.
ئاسایش دەڵێت، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو دەرکەوت تۆمەتبارەکان لە چوار کەس پێکهاتونو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان بەرەو دەرەوەی شاری هەولێر هەڵاتون.
دەشڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر ، دوای وەر گرتنی ڕەزامەنی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، تۆمەتبارەکانمان دەستگیر کرد، بەناوەکانی(ز ، خ ، س) و(س ، د ، س) و (ح ، خ ، س) و (م ، ع ، د)،کە لە نەتەوەی عەرەب نو نیشتەجێی ناحیەی (ڕەبیعەن) سەر بە پارێزگای (موصل)، بەهۆی هەبونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی( ٢٠٢٠ )ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان بەنیازبون بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان،لەکاتی دەستگیر کردنیاندا دەستمان گرت بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبیلەی تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.