هەرێم نیوز
رێباز حەملان رایدەگەیەنێت، لەسەر مووچە و هەناردەی نەوت ڕێککەوتن کراوە، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕێککەوتن کراوە.
ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر مووچە و هەناردەی نەوت ڕێککەوتن کراوە، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕێککەوتن کراوە و بەم زوانە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
لە بارەی مووچەوە وتی: لەسەر داهاتی نانەوتی، ئەو پرسە چووەتە ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەوان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان هەبوو تەواویان نەکرد خستیانە سبەینێ، بەس لەوێ راو سەرنجی خۆیان بدەن و بینێرنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خۆی لە بارەوە دەدات.
باسی لەوەشکرد: ئەو ڕێککەوتنە بۆ مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دیکەی ئەمساڵە.