دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی دەرکرد

هەرێم نیوز

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی هەرێمی کوردستان درا. 

رۆژی سێشەممە، 19ـی ئاب لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ، بڕیاری خەرجکردنی مووچە دراو رێکارەکان بۆ ناردنی پارەکە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. 

بە گوێرەی زانیاریەکان،  "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی راسپاردووە رێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێبکات، بەو پێیە لە ماوەیەکی نزیکدا پارەکە دەگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی."

مەرجەکانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە چین؟ 

یەکەم: "لەنێو کۆبوونەوەکە بڕیار دراوە، دەبێ هەرێمی کوردستان 120 ملیار داهاتی نانەوتی رەوانەی عێراق بکات."

دووەم،  لە مەرجەکانی بەغدا ئەوەیە کە "ئەو لیژنانەی بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی پێکهێنراون، دەبێ کارەکانیان تەواو بکەن."

مەرجی سێیەمیش ئەوەیە "کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکەیان بن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و داوای رێککەوتنی نوێ نەکەن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرفراوانیان لەگەڵ چەندین وەزیر و بەرپرسی حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ئەنجامدا سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی هەردوولا بەتایبەتی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

شاندی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەسەرپەرشتی محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەی بەرەوپێشچوونی گرنگ بەدیهاتووە، بە تایبەتیش لە دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و سەرجەم مەرج و داواکارییە پێویستەکانی دەستپێکردنەوە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوە لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە تەواوکراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP